زیاتر لە ٢٧ هەزار پارچە زەوی بۆ دابەشکردن بەسەر فەرمانبەران لە سنوری شارەوانییەکانی هەولێر ئامادەکراوە و پارێزگاری شارەکەش دەڵێ، لە داهاتوویەکی نزیکدا دەست بە دابەشکردنیان دەکرێت.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، دوای بڕیاری مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان، بۆ دابه‌شكردنی زه‌وی بەسەر فەرمانبەران، له سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر، کە ١٧ شارەوانییە و هه‌موو قه‌زا و ناحیه‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر له خۆ ده‌گرێت، زیاتر لە ٢٧ هەزار پارچە زه‌وی ئامادەیە بۆ دابه‌شكردن.
پارێزگاری هەولێر، ئاماژەی دا: “هه‌نگاوی زۆر باش بۆ دابه‌شكردنی ئەو زه‌وی نراون و هه‌ر كه‌سێك بەگوێرەی كارتی زانیاری له شوێنی نیشته‌جێبوونی خۆی له وه‌رگرتنی زه‌وی سوودمەند دەبێت، چاوه‌ڕێ دەکرێت دوای گه‌یشتنی فۆڕمه‌كان، لە ئایندەیەکی نزیک ده‌ست به دابه‌شكردنی زه‌وییەکان بكرێت”.