Site icon Zed Press

شێوازی مۆڵەتی شوفێری گۆڕا

بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان گۆڕینی سیستەمی نوێی مۆڵەتی شوفێری ڕاگەیاند و دەڵێ لەپێناو زیاتر هۆشیاری شوفێر و ناساندنی بوارە گرنگەکانی شوفێرییە.

 

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ڕاگەیەندراوەکەیدا دەڵێ، “سیستەمی نوێی مۆڵەتی شوفێری گۆڕدرا بۆ سیستەمێكی نوێی مۆدێرن، لە پێناو زیاتر هۆشیاری و وریایی شوفێر و ناساندنی گشت بوارە گرنگەکانی شوفێریکردن لە پێناو سەلامەتی بۆ هەموو لایەک”.

 

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، گۆڕانکارییەکە بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت؛

 

یەكەم: نۆرەكانی دەرهێنانی مۆڵەتی شوفێری جۆرەكانی (A B C1) كە چوونەتە پڕۆسەی تاقیكردنەوەی تیۆری و پراكتیكی هەر بە سیستەمی بەركاری پێش دەرچوونی ئەو بڕیارەیە دەبێت.

 

دووەم: هەر نۆرەیەك كە نەچووبێتە پڕۆسەی كرداری هەموو نۆرەگرتنێكی نوێ بۆ دەرهێنانی مۆڵەتی شوفێری گشت جۆرەكانی(A B C D T)  بە سیستمی نوێ جێبەجێ دەكرێت.

 

سێیەم: دەكرێت خاوەنی مۆڵەتی جۆری (B) ئۆتۆمبێلێک لێبخورێت، كە كۆی گشتی (ئۆتۆمبێل و سەرنشین و بارەكەی) لە (3.5) سێ تۆن و نیو زیاتر نەبێت و جۆرەكانی پیك ئاپ و ئۆتۆمبیلی دوو تەنیش دەگرێتەوە و هەروەها دەكرێت ئامێرەكانی بیناسازی و كشتوكاڵیش لێبخوڕێت بە مەرجێك كێشی لە (3.5)  سێ تۆن و نیو زیاتر نەبێت و خێرایی ئامێری بیناسازی لە (60)كم لە كاتژمێرێكدا زیاتر نەبێت و ئامێری كشتوكاڵی خێرایی لە (40)كم زیاتر نەبێت.

 

چوارەم:- وانەکانی تیۆری و (21) کاتژمێر وانەکان دەخوێنن ڕۆژانە (3) کاتژمێر واتە بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ وانەکانی تیۆری تەواو دەبن.

 

پێنجەم:- وانەکانی پراکتیکی (12) کاتژمێر بە کرداری لەگەڵ ڕاهێنەر شۆفێری دەکەن پاشان لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ لە بەشی مۆڵەت شۆفێری تاقی کردنەوەکانی تیۆری ئەنجام دەدەن.

Exit mobile version