Site icon Zed Press

 جووتیارە کوردەکە بە کەفالەت ئازاد کرا

ئەو جووتیارە کوردەی لەلایەن سەربازێکی عێراقییەوە بە ملپێچەکەی ملییەوە لەسەر تراکتۆرەکەی ڕاکێشرا، لەلایەن دادگەوە بانگ کرا و بە کەفالەت ئازاد کرا.

 

بەیانی ئەمڕۆ دووشەم، ١٧ی ئاداری ٢٠٢٥ دادگەی دوبز، لەسەر سکاڵای ئەو سەربازە عێراقییەی کە جووتیارە کوردەکەی بە ملپێچەکەی ڕاکێشا، دۆسیەی دادگەییکردنی جووتیارەکەی دەست پێکرد.

کەمێک پێش ئێستا، محەمەد ئەمین جووتیارە کوردەکە لە دادگەییەکەی هاتە دەرەوە و بە میدیاکارانی ڕاگەیاند، لەلایەن دادگەوە بە کەفالەتی دوو ملیۆن دینار ئازاد کراوە.

جووتیارە کوردەکە گوتیشی، سەربازە عێراقییەکە کۆمەڵێک تۆمەتی بۆ هەڵبەستووە و لەسەر بنەمای ئەو تۆمەتانە لەلایەن دادگەی دوبزەوە دۆسیەی دادبینی بۆ کراوەتەوە.

Exit mobile version