Site icon Zed Press

لیستی مووچەی مانگی ئایار ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرا

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەم لیستی مووچەی مانگی ئایار ڕادەستی وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدڕاڵیی عێراق کراوە.

 

وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێ، سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەم ( ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٥) لیستی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ کرا.

Exit mobile version