Site icon Zed Press

سلێمانی؛ کارەبا بڕا و ئاویش وەستا

بەهۆی بڕانی کارەبا لە هەردوو پڕۆژەی یەک و دووی ئاوی دوکان- سلێمانی، دابەشکردنی ئاو بۆ هاوبەشانی هەردوو پڕۆژەکە وەستا.

 

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی، ڕایگەیاند، لە کاتژمێر ٣:٠٠ی بەرەبیانی ئەمڕۆ یەکشەم، ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٥، کارەبا لە هەردوو پڕۆژەی یەک و دووی ئاوی دوکان- سلێمانی بڕا، بەو هۆیەشەوە دابەشکردنی ئاو لە هەردوو پڕۆژەکە وەستاوە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی شارەکە ئاماژەی دا: تیمەکانی بەڕێوبەرایەتی کارەبایی سلێمانی سەرقاڵی چاککردنی کێشەکان تاوەکوو دابەشکردنی ئاو ئاسایی بێتەوە.

Exit mobile version