دوابەدوای بۆردمانکردنی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران لەلایەن ئەمریکاوە، سوپای پاسدارانی ئێران لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: “جەنگی ئێمە ئێستا دەستی پێکرد”.
پەیامەکەی سوپای پاسداران وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ دوا پەیامی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لێکدەدرێتەوە، کە لەگەڵ ڕاگەیاندنی بۆردمانکردنی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران، گوتی: “ئێستا کاتی ئاشتییە”.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەم، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا بۆردمانی هەرسێ وێستگەی ئەتۆمی ئێران “فۆردۆ، نەتەنز و ئەسفەهان”یان لە ئێران کرد.

