دوو درۆنی بۆمبڕێژراو لە سنووری هەولێر تێکشکێندران و خرانە خوارەوە. ڕووداوەکە زیانی گیانی و ماددی بەدواوە نەبووە.
دژە تیرۆری کوردستان/ پارتی، ڕایگەیاند، کاتژمێر ٥:١٠ی خوولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەم، ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، لە نزیک گوندی دارەبەنی سەر بە پارێزگای هەولێر، دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو تێکشکێندران و خرانە خوارەوە.
دژە تیرۆری کوردستان دەڵێ: “هیچ زیانێکی ماددی و گیانییان لێ نەکەوتەوە.”
بەگوێرەی زانیارییەکانی زێدپرێس، هەر ئێستا لایەنە ئەمنییەکان لە شوێنی کەوتنەخوارەوەی درۆنەکان ئامادەن و لێکۆڵینەوە دەکەن.
هیچ زانیارییەکی فەرمی لەمەڕ ناسنامەی دۆرنەکان و وڵاتی هەڵدانیان ڕانەگەیەندراوە، بەڵام گومانی پێشوەخت ئەوەیە درۆنی ئێرانین و لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی/ ئەمریکاوە خراونەتە خوارەوە.

