Site icon Zed Press

هەولێر؛ سیستەمی ئەلیکترۆنی پسوولەی خۆراک وەستا

سیستەمی ئەلیکترۆنی پسوولەی خۆراک لە پارێزگای هەولێر لەکارکەوتووە. هەرچەند هۆکارەکەی ئاشکرا نییە، بەڵام بەڕێوەبەرایەتیی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراک دەڵێ، کاتییە.

 

بەڕێوەبەرایەتیی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر، دانیشتووانی پارێزگای هەولێر ئاگەدار دەکاتەوە، کە ئەپڵیکەیشنی پسوولەی خۆراک لە سیستەکەیدا وەستاوە.

 

هەرچەند بەڕێوەبەرایەتییەکە، ئاماژەی بە هۆکاری وەستانەکە نەکردووە، بەڵام دەڵێ وەستانەکە “ماوەیەکی کاتی” دەبێت.

Exit mobile version