پەیامەکەی سەرۆکی ئەمریکا، دوای هێرشێکی مووشەکی ئێران دێت بۆ سەر بنکەی سەربازی ئەمریکا لە قەتەر، بەڵام هێرشەکە هیچ زیانێکی لێنەکەوتەوە.
ترەمپ لە پەیامەکەیدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوکراوەتەوە، دەڵێ، ئاگربەستەکە لە نزیکەی شەش کاتژمێری داهاتووەوە دەستپێدەکات کاتێک ئیسرائیل و ئێران ئەرکەکانی ئێستا تێیدان تەواو دەکەن: “سەرەتا ئێران ئاگربەست ڕادەگەیەنێت و دواتر ئیسرائیل؛ کۆتاییهێنانێکی فەرمی بە “جەنگی ١٢ ڕۆژە” لەلایەن جیهانەوە پیرۆز دەکرێت”.
زیاتر دەڵێ: “لەکاتی هەر ئاگربەستێکدا، لایەنی بەرانبەر بە ئاشتییانە و بەڕێزەوە دەمێنێتەوە. لەسەر ئەو بنەمایەی کە هەموو شتێک وەک خۆی دەڕوات، کە هەرواش دەبێت”.
سەرۆکی ئەمریکا هەر لە پەیامەکەیدا، پیرۆزبایی لە هەردوو وڵات، ئیسرائیل و ئێران دەکات “لەسەر هەبوونی خۆڕاگری، ئازایەتی و زیرەکی بۆ کۆتاییهێنان بەوەی کە دەبێت پێی بگوترێت، (جەنگی ١٢ ڕۆژە)”.
زیاتر دەڵێ: “ئەمە جەنگێک بوو کە دەکرا بۆ ساڵانێک بەردەوام بێت، و تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی وێران بکردایە، بەڵام وای نەکرد، و هەرگیزیش وا ناکات”.

