Site icon Zed Press

وەزیری دەرەوەی ئێران: دەست بەجێبەجێکردنی ئاگربەست کراوە

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە کاتژمێر ٧:٠٠ی ڕۆژی ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ەوە دەست بە جێبەجێکردنی ئاگربەست کراوە.

 

عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردووەتەوە، ڕەزامەندیی ئێران لەسەر ئاگربەست ڕادەگەیەنێت و زیاتریش دەڵێ کە لە کاتژمێر ٧:٠٠ی بەیانییەوە دەستیان بە جێبەجێکردنی ئاگربەستەکە کردووە.

 

وەزیری دەرەوەی ئێران، سوپاسی ئەندامانی سوپاکەیان دەکات کە تا دوا سات وەڵامی هێرشەکانیانی ئیسرائیلیان داوەتەوە.

 

درەنگانی شەوی ڕابردوو، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە ڕێگەی پەیامێکەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، ڕێککەوتن و ئاگربەستی لە نێوان ئیسرائیل و ئێران ڕاگەیاند.

 

Exit mobile version