Site icon Zed Press

لیستی مووچەی مانگی حوزەیران ڕادەستی بەغدا کرا

Ministry of Finance and Economy وەزارەتی دارایی و ئابوریی هه‌رێمی كوردستان زێدپرێس
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی حوزەیرانیان ڕادەستی وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدڕاڵ کرد.

 

وەزارەتەکە، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەیدا، ڕۆژی چوارشەم (٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٥) لیستی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن تیمی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاریی وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدڕاڵ کرا.

 

پێشتر، وەزارەتەکە ڕایگەیاند بوو، ئەگەر لە بەغدایشەوە مووچە ڕەوانە نەکرێت، ئەوان هەر بەردەوام دەبن لە ئامادەکردن و ناردنی لیستی مووچە.

 

تا ئێستا، فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی ئایاری ڕابردوویان وەرنەگرتووە. دوای ئەوەی تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق لە ڕێگەی نووسراوێکەوە حکوومەتی هەرێمی کوردستانی ئاگەدار کردەوە، کە تەرخانکراوەکانی مووچە بۆ هەرێمی کوردستان تەواو بووە.

Exit mobile version