نزیکەی تێکڕای ئەو ڕۆژنامەوان و تیمە میدیاییانەی هەوڵی ڕووماڵکردنی خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەرانیان دا، لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە دەستگیر کران و دوای ماوەیەک لە دەستگیرکردنیان ئازاد کران.
سەنتەری میترۆ، لە زاری ئاسایشی سلێمانییەوە، ڕایگەیاند، ١٨ ڕۆژنامەوان و تیمی میدیایی کە لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیر کرا بوون، ئازاد کراون.
ناوی ڕۆژنامەوان و تیمەکانی میدیایی کە دوای دەستگیرکردن، ئازاد کراون:
١-پێشەوا نەوزاد- کامێرامان
٢-نەبەز هیدایەت- پەیامنێر
٣-هانا مەحموود- پەیامنێر
٤-دژوار عومەر- کامێرامان
٥-حەسەن محەمەد – شۆفێر
٦-محەمەد سەعدوڵا- وێنەگر
٧-سەرکۆ حەمە فایەق- وێنەگر
٨-محەمەد دڵشاد- پەیامنێر
٩- شادۆست فەرهاد پەیامنێر
١٠-کاروان عەمران- شۆفێر
١١- سیروان عەلی- شۆفێر
١٢-مەهران ڕەمەزان -پەیامنێر
١٣_ نزار ستار -وێنەگر
١٤- ژیلیا عەلی -پەیامنێر
١٥- ئیبراهیم ساڵح- پەیامنێر
١٦ـ ئەیوب عەزیز – وێنەگر
١٧-وشیار محەمەد – پەیامنێر
١٨- هێمن محەمەد – وێنەگر

