Site icon Zed Press

سەرۆکی نوێی دادگەی فیدڕاڵی دیاریکرا

ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق، دەستنیشانکردنی مونزر ئیبراهیم حوسێن بە سەرۆکی نوێی دادگەی باڵای فیدڕاڵی ڕاگەیاند.

 

لەگەڵ ڕاگەیاندنی قبوڵکردنی داواکاری خانەنشینبوونی جاسم محەمەد عەبود سەرۆکی دادگەی باڵای فیدڕاڵیی عێراق لەلایەن ئەنجوومەنی باڵای دادوەرییەوە، ئەمڕۆ یەکشەم، ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق “مونز ئیبراهیم حوسێن”ی بە سەرۆکی نوێی دادگەی فیدڕاڵی دیاریکرد.

 

مونزر ئیبراهیم حوسێن لەوەتەی ساڵی ٢٠٢١ەوە ئەندامی یەدەگی دادگەی باڵای فیدڕاڵی عێراق و پاشان وەک جێگری سەرۆکی دادگەی فیدڕاڵی دەستبەکار بوو.

 

ئەو، لە ساڵی ١٩٦٣ لە بەغدا لەدایکبووە. بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زانکۆی بەغدا وەرگرتووە و دواتر دبلۆمی باڵای لە زانستە دادوەرییەکان لە پەیمانگای دادوەری لە بەغدا بەدەستهێناوە و ساڵی ١٩٩٩ لە پارێزگای بەغدا بە دادوەر دەستنیشان کراوە.

 

دادوەر مونزر ئیبراهیم حوسێن لە ساڵانی ١٩٩٩ تا ٢٠١٨ لە دادگا مەدەنی و تاوانکارییەکان کاری کردووە.

Exit mobile version