بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووریی، ئاگاداری سەرجەم هاووڵاتییان دەکاتەوە، سبەی سێشەم ڕێککەوتی ١ی تەمووزی ٢٠٢٥، پشووی بانکییە لە سەرجەم بانکە حکوومییەکانی سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
لەو ڕوانگەیەوە دەڵێ: دەرگای بانکەکان بەڕووی هاووڵاتییان دادەخرێت و تەنها فەرمانبەران دەوامی ئاسایی خۆیان دەکەن بە مەبەستی ڕێکخستنی هاوسەنگی نیوەی ساڵی دارایی ٢٠٢٥.
بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانییەکان، هیچ وادەیەکی دەستنیشان نەکردووە بۆ ئاساییبوونەوەی کاری بانکەکان لە ڕاییکردنی مامەڵەی هاووڵاتییاندا.

