Site icon Zed Press

بە درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش کرایەوە سەر کێڵگەی تاوکێ

جارێکی دیکە بە ڕێگەی درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش کرایەوە سەر کێڵگەی نەوتی تاوکێ لە سنووری زاخۆ و لە دوو شوێنی جیاوازی سەربە پارێزگای هەولێریش درۆنی بۆمبڕێژکراو کەوتنە خوارەوە.

 

دژەتیرۆری کوردستان، ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەم 17ی تەممووزی 2025، کاتژمێر 10:55، لە ڕێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە جارێکی دیکە هێرش کرایە سەر کێڵگەی نەوتی DNO لە تاوکێ لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، هیچ زیانێکی گیانی و ماددیی لێ نەکەوتووەتەوە.

 

هەر لە کاتژمێر 10:50 خوولەکی بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەم، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک گوندی سوورێژەی سەر بە ناحیەی شەمامکی پارێزگای هەولێر کەوتە خوارەوە و زیانی گیانی و ماددی لێ نەکەوتەوە.

 

هەردوو هێرشە درۆنییەکە، دوای ئەوە دێت، کە لە کاتژمێر 1:27 خوولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆیش، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک گوندی جێژنیکانی سەر بە شارۆچکەی بەحرکەی پارێزگای هەولێر کەوتە خوارەوە.

 

لە سەرجەم حاڵەتەکانی ئەمڕۆدا، درۆنەکان زیانی گیانی و ماددییان نەگەیاند.

Exit mobile version