Site icon Zed Press

درۆنێک لە سنووری کەرکووک کەوتەخوارەوە

لە سنووری گوندی هیاوەی سەر بە شارۆچکەی حەویجە لە پارێزگای کەرکووک درۆنێک کەوتەخوارەوە.

 

بەیانی ئەمڕۆ دووشەم، ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢٥، درۆنێک لە سنووری گوندی هیاوەی سەر بە شارۆچکەی حەویجە لە پارێزگای کەرکووک کەوتەخوارەوە و هیچ زیانێکی ماددی و گیانی نەبووە.

 

درۆنەکە لە ناو زەوییەکی کشتوکاڵی کەوتووەتە خوارەوە و هێشتا دەزگا ئەمنییەکان ڕوونکردنەوەیان لەبارەیەوە نەداوە.

 

ئەوە لەکاتێکدا دێت، کە هەر بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەم، دوو درۆن لە سنووری پارێزگای هەولێر کەوتنەخوارەوە. یەکەمیان لە ناو زەوییە کشتوکاڵییەکانی گوندی کەورەسۆر و دووەمیان لە ناو کافتریایەکی شارەدێی ڕزگاری سەر بە شارۆچکەی خەبات.

 

هەر ئەمڕۆ دووشەم، شاندێکی باڵای عێراق بە سەرۆکایەتی قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشە درۆنییەکانی سەر هەرێمی کوردستان گەیشتە هەولێر و لەلایەن ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی کرا.

 

Exit mobile version