Site icon Zed Press

وەزارەتی ئەوقاف ژمارەیەک هەلی کار ڕادەگەیەنێت

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی رایدەگەیەنێت پێویستی بە چەند کارمەندێکە لەبواری ئایتی بەشێوە گرێبەستی کرێی ڕۆژانە، بۆ کارکردن لە پڕۆسەی بەدیجیتاڵکردنی ناوی پاڵێوراوان بۆ  حەج.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتەکە، گرێبەستەکە بۆ ماوەی یەک ساڵە.

 

وەزارەتی ئەوقاف داوا دەکات، هەر کەسێک ئارەزوو دەکات و شارەزایی لەو بوارەدا هەیە و ئەو مەرجانەی تێدایە، کە داواکراوە، فۆڕمی پێشکەشکردنی داواکاری پڕبکاتەوە، کە لە هەژماری فەرمی وەزارەت و نووسینگەکانی حەج و عومرەی شارەکان بڵاوکراوەتەوە.

 

کاتژمێر ١٠ی ڕۆژی پێنجشەم ڕێککەوتی ٧ی ئابی ٢٠٢٥، دواکاتە بۆ پێشکەشکردنی داواکاری و دەبێت تا ئەوکاتە، فۆڕمەکە بگەڕێندرێتەوە نووسینگەی حەج و عومرەی شار و ئیدارە سەربەخۆکان، کە داواکار لێی نیشتەجێیە.

 

وەزارەتی ئەوقاف کۆمەڵێک مەرجی بۆ پێشکەشکردنی داواکاری خستووەتەڕوو، لەناویاندا:

Exit mobile version