Site icon Zed Press

لە هەولێر قۆناغێکی دیکەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران ڕادەگەیەنرێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی هەولێر، قۆناغێکی دیکەی دابەشکردنی زەوی لەماوەی ئەم هەفتەیەدا ڕادەگەیەنێت.

 

بەڕێوەبەرایەتییەکە، ئەمڕۆ شەممە، ٩ی ئابی ٢٠٢٥، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، لەماوەی ئەم هەفتەیەدا، قۆناغێکی دیکەی دابەشکردنی زەوی لە سنووری شارەوانی شەمامک ڕادەگەیەنێت.

 

لە سەرەتای تەممووزی ٢٠٢٥، مەریوان هادی بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی هەولێر، ڕایگەیاند، ٤٢ هه‌زار كه‌س له‌ سنووری شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر، بڕیاری وه‌رگرتنی زه‌وییان هه‌یه‌.

 

پڕۆسەی تیروپشک بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران، لە ١٥ی تەممووزی ئەمساڵەوە لە سنووری شارەوانییەکانی هەولێر دەستی پێکردووە و تاوەکوو ئێستا هەزاران پارچە زەوی لە سنووری شارەوانییەکانی کەورگۆسک، قوشتەپە، بەحرکە و دارەشەکران بە چەند قۆناغێک بەسەر فەرمانبەراندا دابەشکراون و ناوی فەرمانبەرانی سوودمەند ڕاگەیەندراون.

 

Exit mobile version