Site icon Zed Press

عەلی عەلاق: ٨٠٪ی پارەی عێراق لە دەرەوەی سیستمی بانکییە

پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ٨٠٪ی پارەی عێراق لە دەرەوەی سیستمی بانکی و لە ماڵەکاندا هەڵگیراوە، ئەوەش بەهۆی نامتمانەیی هاووڵاتییان بە سیستمی بانک.

 

عەلی عەلاق ئاماژەی بەوەدا، کە بەهۆی نەبوونی متمانەی هاووڵاتییان بە سیستمی بانکی، ٨٠٪ی پارەی عێراق لە دەرەوەی سیستمی بانکی و لە ماڵەکاندا هەڵگیراوە.

 

عەلاق گوتی، بانكی ناوەندی داوای لە هەموو بانكەكان كردووە لەماوەیەكی كەمدا سەرمایەكانیان بگەیەننە ٤٠٠ ملیار دینار.

 

پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق گوتیشی: “دامەزراندنی سیستمێكی تۆکمەی بانكی نیشتمانی پێویستی بە هاوبەشی ڕاستەقینە هەیە لەگەڵ بانكە نێودەوڵەتییە گەورەكاندا كە سامانەكانیان لەنێوان ٣٠٠ بۆ ٤٠٠ ملیار دۆلاردایە”.

Exit mobile version