Site icon Zed Press

بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی شەش بە مەرج درا

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سێ مەرج بڕیاری لەسەر خەجکردنی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دا.

 

ئەمڕۆ سێشەم، ١٩ی ئابی ٢٠٢٥، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆبوونەوە و لە کۆبوونەوەکەدا بە چەند مەرجێک بڕیار لەسەر ناردن و خەرجکردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان درا.

 

مەرجەکان پێکدێن لە:

ئەوە لەکاتێکدا دێت، کە شاندی دانوستانکاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق لە بەیانی ئەمڕۆ سێشەمەوە، دەستیان بە زنجیرەیەک کۆبوونەوە کردووە، پێوەست بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و پرسی مووچەی مووچەخۆران.

 

پێشتر، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە، بڕی ١٢٠ ملیار دینار لە داهاتی ناوخۆ ئامادەکراوە، بەڵام تاوەکوو لە حکوومەتی عێراقەوە بڕیار لەسەر ناردنی مووچە نەدرێت، حکوومەتی هەرێم ئامادە نییە ئەو بڕە لە داهاتی ناوخۆ ڕادەستی وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ بکات.

Exit mobile version