سلێمان موحسین سندی گوتەبێژی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ڕایگەیاند، ناوی ژمارەیەک لەو کەسانەی لەگەڵ هێزی دووپشک بوون و تا ئێستا سۆراغیان نەبووە و لەلایەن کەسوکارییانەوە دەستەی مافی مرۆڤیان لێ ئاگەدار کردووەتەوە، دەستەی مافی مرۆڤ بەدواداچوونیان کردووە و لە پێوەندییان لەگەڵ دەزگای ئاسایش/ سلێمانی، لیستی ژمارەیەک لە ناوەکانیان بە دەستەکە داوە، کە هەر بەیانی پێنجشەم، ٢٨ی ئاب، کەسوکارەکانیان دەتوانن سەردانیان بکەن.
گوتەبێژی دەستەی سەربەخۆی مرۆڤ ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو ژمارەیە لە دەستگیرکراوان وەک قۆناغی یەکەم، بەیانی دەتوانرێت سەردانیان بکرێت.
لیستی ناوەکان:
گەرمیان محەمەدئەمین
سۆران عوسمان
سامان حەمە ساڵح
گەیلان نەریمان عەزیز
شەهرام موحسین محەمەد
زانا کەریم
بابان ئەحمەد
هاوکار محەمەدئەمین
هەڵمەت خدر مەحموود
سابیر محەمەد جوامێر
کارزان محەمەد خدر
ئیدریس حامید نەسرەدین
محەمەد حامید نەسرەدین
محەمەد جەبار محەمەد
هاوکار عەبدولکەریم عوسمان

