ماڵپەڕی فەرمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە، “پڕۆژەی هەژماری من کە پڕۆژەی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ گشتگیری دارایی و بانکی، لەوکاتەوەی کە لە ساڵی 2023 دەستیپێکردووە پێشکەوتنێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، و ئامانجیەتی زیاتر لە یەک ملیۆن مووچەخۆر تۆمار بکات و مووچەکانیان پێبدات”.
ژمارەی فەرمانبەران کە بەدیجیتاڵی مووچەی مانگی شەش وەردەگرن بەپێی پارێزگا
هەولێر؛ 262,050 مووچەخۆر
سلێمانی؛ 71,120 مووچەخۆر
دهۆک؛ 132,500 مووچەخۆر
سەرجەم؛ 465,670
بەگوێرەی وەزارەتی دارایی و ئابووری، تاوەکو ئێستا، زیاتر لە 900,000 سوودمەند لە فەرمانبەرانی حکومی خۆیان تۆمارکردووە بۆ دروستکردنی هەژماری بانکی لە چوارچێوەی پڕۆژەی هەژماری من. هەروەها زیاتر لە 450 ئامێری ڕاکێشانی پارە لەسەرانسەری هەرێمی کوردستان جێگیرکراون، کە ئەمەش دڵنیای دەدات لە دەستڕاگەیشتنی مووچەخۆران بە پارەکانیان بە درێژایی 24 کاتژمێری ڕۆژانە.

