Site icon Zed Press

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران ڕاگەیەندرا

ئەمڕۆ چوارشەم، 17ی ئەیلوولی 2025، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیران کۆ دەبێتەوە.

 

ئەنجوومەنی وەزیران، دواپێشهاتی دۆسیەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم و بابەتی داهاتە نانەوتییەكان و مووچە و شایستە داراییەكانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان گفتوگۆ دەكات.

 

لە بڕگەیەكی دیكەدا، پڕۆسەی یەكخستنەوەی ڕێكارە داراییەكان لەنێوان حكوومەتی هەرێم و حكوومەتی فیدڕاڵی، لەبەر ڕۆشنایی كۆنووسی كۆبوونەوەی نوێنەرانی هەردوولا لە ڕێكکەوتی 9ی 7ی 2025، لەبارەی ڕێكار و ڕێنماییەكانی باج و ڕێژەكانیان گفتوگۆ دەكات.

 

لە بڕگەی کۆتاییدا، پڕۆسەی دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندن لە هەرێمی كوردستان، بۆ ساڵی 2025-2026 دەخرێتە ڕوو.

Exit mobile version