Site icon Zed Press

بڕی ١٢٠ ملیار دینار خرایە هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق

بەشی گەنجینەی فیدڕاڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی تەمووزی ٢٠٢٥، خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ.

 

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ڕۆژی پێنجشەم، ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٥، بەشی گەنجینەی فیدڕاڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی تەمووزی ساڵی ٢٠٢٥، کە بڕەکەی ١٢٠ ملیار دینارە، بەشێوەی کاش خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدڕاڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

Exit mobile version