Site icon Zed Press

سوودانی: بە ڕێککەوتنێکی مێژوویی گەیشتین بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان

محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، بە ڕێککەوتنێکی مێژوویی گەیشتووین بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان.

 

ئەمڕۆ پێنجشەم، ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٥، محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕێگەی پەیامێکەوە ڕایگەیاند، بە ڕێککەوتنێکی مێژوویی گەیشتوون بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و لەو چوارچێوەیەدا نەوتی هەرێمی کورددستان ڕادەستی وەزارەتی نەوتی حکوومەتی فیدڕاڵ دەکرێت بۆ هەناردەکردن لە ڕێگەی بۆڕی گواستنەوەی نەوتی عێراق- تورکیا.

 

سەرۆکوەزیرانی عێراق هەر لەو پەیامەیدا دەڵێ: “١٨ ساڵ بوو چاوەڕوانی ئەو دەستکەوتە بووین”.

 

ڕاگەیەندراوەکەی محەمەد شیاع سوودانی، دوای ئەوە دێت، کە ڕۆژی ٢٢ی ئەیلوولی ئەمساڵ، هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق و کۆمپانیاکانی نەوت ڕێککەوتنێکی سێقۆڵییان واژۆ کرد بۆ دەستکردنەوە بە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان.

 

سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئاماژەی بەوە کردووە، ڕێککەوتنەکە، گەرەنتی دابەشکردنێکی دادپەروەرانەی سامان و فرەچەشنکردنی ڕێگەکانی هەناردەکردن دەکات و هانی وەبەرهێنان دەدات.

Exit mobile version