Site icon Zed Press

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە

Ministry of Finance and Economy وەزارەتی دارایی و ئابوریی هه‌رێمی كوردستان زێدپرێس
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچونەوەی مانگی ئەیلوول ڕەوانەی وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدڕاڵ کرا و سبەییش داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان دەخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی عێراق.

 

وەزارەتی دارایی و ئابووری لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی دا، ئەمڕۆ سێشەم، ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی خەرجی و داهاتەکانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئەیلوول بۆ وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ نێردرا.

 

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، سبەی چوارشەم، ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، بڕی ١٢٠ ملیار دینار وەک پشکی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئەیلوول بەشێوەی کاش دەخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵی، لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

Exit mobile version