وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا، ئاماژەی بەوە کردووە، کە لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی پۆستە و گەیاندنەوە، لە ڕێککەوتی ١٧ی تشرینی دوومەی ٢٠٢٥ەوە، بە نووسراوی فەرمی کۆمپانیاکانی بواری ئینتەرنێتی ئاگادار کردووەتەوە لە ڕاگرتنی پەخشی کەناڵەکانی (بین سپۆرت)، کە لە ڕێگەی پەخشی ئۆنڵاین لە هەندێک کەناڵی ناوخۆیی، بە نایاسایی و بە شێوازی(IPTV) پەخش دەکرێن.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: “بۆ ڕێگرتن لەو سەرپێچییە نایاساییە و پارێزگاریکردن لە مافی پەخش و بڵاوکرنەوە”، وەزارەتەلە ڕێگری لە پەخشی ئەو کەناڵانە دەکات و “پێویستە لەماوەی یەک مانگدا کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت ڕایانبگرن” .
زیاتر دەڵێ: “هەر کەناڵێک بیەوێت لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە پەخشی دامەزراوەی ( BEIN SPORTS ) بکات پێویستە لە ڕێگای بریکاری فەرمی ئەو دەزگایە بێت، لەبەر پاراستنی مافی خاوەندارێتی فیکری و یاسایی بەپێی یاسا و ڕێنماییە بەرکارەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان”.

