Site icon Zed Press

د. سیروان بە سزای لە سێدارەدان و ٤٠ ساڵ زیندانی سزا درا

دادگای تێهەڵچوونەوەی هەولێر، سزای لەسێدارەدان و  ٤٠ ساڵ زیندانیکردنی بەسەر د. سیرواندا سەپاند، بەتاوانی کوشتنی هاوسەر و خەزوور و خەسوو و خوشکێکی هاوسەرەکەی.

 

ئەمڕۆ سێشەم، ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، دادگای تێهەڵچوونەوەی هەولێر، سزای لە سێدارەدان و ٤٠ ساڵ زیندانیکردنی بۆ د. سیروان مەحموود دەرکرد.

 

پزیشکەکە لە ١٣ی ئاداری ئەمساڵ، هەڵیکوتایە سەر ماڵی خەزوورانی و هەریەک لە هاوسەرەکەی، خەسوو و خەزوور و خوشکێکی هاوسەرەکەی کوشت.

 

 

Exit mobile version