Site icon Zed Press

دوو هاووڵاتی لە لافاوەکەی چەمچەماڵ گیانیان لەدەستدا

بەهۆی لافاوەکەی چەمچەماڵەوە دوو هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا و چوار هاووڵاتی دیکەیش بریندار بوون. قایمقامیەتی قەزاکەش پشووی لەسەرجەم دامودەزگا فەرمییەکانی سنوورەکە ڕاگەیاند.

 

ئەمڕۆ سێشەم، ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، بەهۆی بارانبارین و دروستبوونی لافاو لە سنووری قەزای چەمچەماڵ، دوو هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا و چوار هاووڵاتی دیکەیش بریندار بوون، بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێک کە قایمقامیەتی چەمچەماڵ بڵاویکردووەتەوە.

 

قایمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ، لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوە کرد: “سەرجەم فەرمانگە پەیوەندیدارەکان لە ئەرکدان و ئەوەی لەتوانای ئیدارەی چەمچەماڵ بێت درێغی ناکات”

 

هەر ئەمڕۆ سێشەم، قایمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ، لە ڕێگەی ڕاگەیەندراوێکی تایبەتەوە، بۆ ڕۆژی چوارشەم، ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، پشووی فەرمی لەسەرجەم دامودەزگاکانی سنوورەکە ڕاگەیاند.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، سبەی لەسەرجەم دامودەزگا حکوومییەکان و قوتابخانە و خوێندنگە و زانکۆ و پەیمانگاکان پشووی فەرمییە، جگە لەو دامودەزگایانەی ئێشکگری بەردەوامیان هەیە.

Exit mobile version