Site icon Zed Press

کوژانەوەی گشتیی کارەبا لە هەرێمی کوردستان ڕوویدا

وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند، بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە کوژانەوەی گشتیی کارەبا لە هەرێمی کوردستان ڕوویداوە و تیمەکان سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکەن.

 

ئەمڕۆ سێشەم، ٧ی نیسانی ٢٠٢٦، وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: “بەهۆی گرفتێکی تەکنیکی لە تۆڕەکانی پاڵەپەستۆی بەرز، گرفتی کوژانەوەی گشتی ڕوویداوە”.

 

وەزارەتی کارەبا لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە: “تیمەکانی وەزارەتی کارەبا سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکەن و بەم نزیکانە چارەسەر دەکرێ”.

 

Exit mobile version