هێرشی درۆنیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە هەرێمی کوردستان شەهید و برینداری لێ کەوتەوە.
حزبی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: کۆماری ئیسلامیی ئێران دوانیوەڕۆی ڕۆژی هەینی، ١٧ی نیسانی ٢٠٢٦، بە مووشەک و درۆن شەپۆلێکی نوێی هێرشی کردەوە سەر کەمپە مەدەنییەکانی حزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران. بەو هۆیەوە باوک و کوڕێک شەهید و بریندار بوون. لەو پەلامارەدا شاهین ئازەربەرزین، شەهید بووە و نادر ئازەربەرزین، باوکی شاهین بە سەختی بریندار بووە.
هەروەها لە هێرشێکی دیکە بۆ سەر پۆلێک لە پێشمەرگەکانی حزبەکە، دوو پێشمەرگەی کچ بە ناوەکانی نەدا میری و سەمیرا ئەڵڵایاری شەهید و چەند پێشمەرگەیەکی دیکە بریندار بوون.

