فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان بڕیاری دا بە بایکۆتکردنی دانیشتنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران تا کاتێکی نادیار.
لە ڕاگەیەندراوێکدا، ئەمڕۆ شەممە، ١٨ی نیسانی ٢٠٢٦، فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: “دوای ئەوەی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەستوور و یاسا پێشێل کران و بنەماکانی (هاوبەشی، هاوسەنگی و سازان) پشتگوێ خران، لێرەوە ڕایدەگەیەنین: لەسەر ڕێنمایی و ڕاسپاردەی سەرکردایەتیی خۆمان، بڕیارماندا بە بایکۆتکردنی دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران تا کاتێکی نادیار”.
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: “جەخت دەکەینەوە کە پاراستنی مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان و پاراستنی شەرعییەتی پڕۆسەی سیاسی، لە سەرووی هەموو بەرژەوەندییەکانەوەیە”.

