Site icon Zed Press

د. عەبدوللەتیف بۆ هەمیشە لە زانکۆ دوورخرایەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری لەسەر دۆسیەکەی د. عەبدوللەتیف ئەحمەد دەرکرد و بەشێوەی هەمیشەیی لە زانکۆ و وانەگوتنەوە دووریخستنەوە.

 

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە فەرمانێکی وەزاری و بە واژۆی د. ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بڕیاری دا سزای لەکاردەرکردن بەسەر د. عەبدوللەتیف ئەحمەد مستەفا، مامۆستای کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکانی زانکۆی سلێمانی، بسەپێنێت.
لە فەرمانە وەزارییەکەدا، کە ڕۆی چوارشەم (١ی تەممووزی ٢٠٢٦) دەرچووە و واژۆی د. ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لەسەرە، هاتووە کە بڕیارەکە پشت بە ئەنجامی لێکۆڵینەوەی ئەو لیژنەیە دەبەستێت کە لەلایەن سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی پێکهێندرابوو، بە ئامادەبوونی نوێنەری داواکاری گشتی، بۆ لێکۆڵینەوە لە کەیسی ناوبراو.
هەروەها، بەپێی فەرمانەکە، سەپاندنی ئەم سزایە پشتبەستووە بە ماددەی (٤)، بڕگەی (٨ و ٩)، و ماددەی (٨)، بڕگەی (٨)، لە یاسای بەرزەفتی فەرمانبەرانی دەوڵەت ژمارە (١٤)ی ساڵی ١٩٩١.
دوورخستنەوەی د. عەبدوللەتیف ئەحمەد لە زانکۆ و وانەگوتنەوە، دوای ئاشکرابوونی دۆسیەیەکی ناوبراو دێت لە پەیوەندی ناڕەوا لەگەڵ کچێکی قوتابی یان چەند کچێک و پاشان پێکهێنانی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە زانکۆی سلێمانی لەسەر دۆسیەکە و بە ئەنجام گەیشتنی لێکۆڵینەوەکان.
Exit mobile version