Site icon Zed Press

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی دوو چەکداری تیرۆریستی داعش ڕادەگەیەنێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، بەهەماهەنگی دەزگای دژەتیرۆری عێراق لەسنووری سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەڕین توانیان دووچەکداری تیرۆریستی داعش دەستگیربکەن.

 

ڕۆژی ٢٠٢٦/٦/١٤ لەدوو چالاکی جیاوازدا، لەدوای بەدواداچوون و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی ورد، توانرا هەردوو تیرۆریستی داواکراو لەسنووری سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەڕین دەستگیربکرێن و لەدوای ئەنجامدانی چالاکییەکان ژن و منداڵی یەکێک لەتیرۆریستەکان ڕزگارکرا کە لەڕابردوودا لەلایەن ئەو چەکدارە تیرۆریستەوە دەستبەسەرکرابوون.

لەئێستادا تیرۆریستان بە ماددەی ٢ لەیاسای تیرۆر دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسییەکانیان بەردەوامە.

 

دەزگای ئاسایشی هەرێم: دوو ئەندامی داعش لە سلێمانی و ڕاپەڕین دەستگیر کران، ژن و منداڵی یەکێکیان ڕزگار کران

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان/سلێمانی ڕایگەیاند، لە ئەنجامی دوو ئۆپەراسیۆنی جیاوازدا کە بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای دژەتیرۆری عێراق ئەنجام دراون، دوو چەکداری پەیوەندیدار بە ڕێکخراوی داعش لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەڕین دەستگیر کراون.

 

بەپێی ڕاگەیاندنێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپەراسیۆنەکانی ئاسایش، ئەو چالاکیانە ڕۆژی ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ دوای ماوەیەک بەدواداچوون، کۆکردنەوەی زانیاری هەواڵگری و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی ورد، بە سەرکەوتوویی ئەنجام دراون و هەردوو کەسە داواکراوەکە دەستگیر کراون.

 

ڕاگەیاندنەکە دەڵێت، لە ئەنجامی یەکێک لەو ئۆپەراسیۆنانەدا، ژن و منداڵی یەکێک لە چەکدارەکانیش ڕزگار کراون؛ ئەوانەی بەپێی زانیارییە فەرمییەکان، پێشتر لەلایەن ئەو چەکدارەوە بە زۆرەملێ دەستبەسەر کرابوون.

 

دەزگای ئاسایش ئاماژەی بەوە داوە کە هەردوو تۆمەتبار بە پێی ماددەی (٢)ی یاسای دژە تیرۆری دەستگیر کراون و ئێستا لێکۆڵینەوەی یاسایی لە دۆسییەکانیان بەردەوامە، بۆ دیاریکردنی تەواوی چاڵاکی و پەیوەندییەکانیان

.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپەراسیۆنەکانی ئاسایش دووپاتی کردەوە کە هێزە ئاسایشییەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا پەیوەندیدارەکان، بەردەوامن لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی ئەمنی و هەواڵگری بۆ لەناوبردنی تۆڕەکانی داعش و پاراستنی ئاسایشی هاووڵاتییان.

 

 

Exit mobile version