Site icon Zed Press

نرخی بەنزینی نۆرماڵ بۆ ٨٥٠ دینار کەم کرایەوە

Zed Press news زێدپرێس هه‌واڵ لە هەولێر پێدانی بەنزین کەم کرایەوە هەر ئۆتۆمبێلێک تەنیا دەتوانێت ٤٠ لیتر بەنزین بکڕێت و بەنزینخانەکانیش ئاگەدار دەکاتەوە، لە هەر سەرپێچییەک سزا دەدرێن.

بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، نرخی بەنزینی نۆرماڵ لە هەرێمی کوردستان بۆ ٨٥٠ دینار کەم کرایەوە.

 

ڕۆژی دووشەم، ٢٠ی تەممووزی ٢٠٢٦ وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی نووسراوێکی فەرمییەوە ڕایگەیاند: بە بڕیاری مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، نرخی لیترێک بەنزینی نۆرماڵ لە هەرێمی کوردستان بۆ ٨٥٠ دینار کەم دەکرێتەوە.

 

بەگوێرەی نووسراوەکە، فەرمانەکە لە هەمان ڕۆژی دەرچوونییەوە جێبەجێ دەکرێت و سەرجەم بەنزینخانە و وێستگەکانی دابەشکردنی بەنزین پابەند دەکات بە کەمکردنەوەی نرخی هەر لیترێک بەنزینی نۆرماڵ بۆ ٨٥٠ دینار.

 

بڕیارەکە لەکاتێکدا دێت، کە لە ماوەی ڕابردوودا، نرخی بەنزین لە هەرێمی کوردستان، بە شێوەیەکی بەرچاو هەڵکشا و هەر لیترێک بەنزینی نۆرماڵ لە وێستگەکاندا بە سەرووی هەزار و ٣٠٠ دینار دەفرۆشرا و ئەوەش نیگەرانی زۆری هاووڵاتییان و شۆفێرانی لێ کەوتبووەوە.

Exit mobile version