Site icon Zed Press

خوێندنی باڵا: پێشکەشکردنی زانکۆلاین ئەمشەو کۆتایی دێت

Zed Press Ministry of Higher Education and Scientific Research زێدپرێس وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەی زانستی

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، مۆڵەتی پێشکەشکردنی فۆڕمی زانکۆلاین بۆ دەرچووانی پۆلی دوازدەی ئامادەیی، لە سەعات ١٢ی شەوی ئەمڕۆ، شەممە ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٦، کۆتایی دێت و مۆڵەتەکە درێژ ناکرێتەوە.

 

بەپێی ڕاگەیاندنی وەزارەت، دەرچووانی بەشە زانستی و وێژەییەکانی ئامادەیی، هەروەها دەرچووانی خوێندنگە پیشەییەکان و خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان، تا کاتژمێر ١٢ی شەوی ئەمڕۆ دەرفەتی ئەوەیان هەیە فۆڕمی زانکۆلاین پڕ بکەنەوە و لە ڕێگەی سیستەمەکەوە بینێرن.

 

وەزارەتی خوێندنی باڵا هۆشداری داوە ئەو دەرچووانەی تاکو ئێستا فۆڕمی «زانکۆلاین»یان پڕ نەکردووەتەوە، لە ماوەی کاتە دیاریکراوەکەدا فۆڕمەکە تەواو بکەن و پێش کۆتایی مۆڵەتەکە بینێرن.

 

وەزارەت جەختی لەوە کردووەتەوە کە دوای سەعات ١٢ی شەوی ئەمڕۆ، ماوەی پێشکەشکردن درێژ ناکرێتەوە.

 

Exit mobile version