وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە کۆمپانیای داناغاز لە ماوەی مانگێکدا، لە ٢ی تشرینی یەکەم تا ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، پرۆسەی چاکسازی لە کێڵگەی گۆڕمۆر ئەنجام دەدات، لە ماوەی ئەم پرۆسەیەدا کاتژمێرەکانی دابینکردنی کارەبا کەم دەبنەوە.
وەزارەتەکە لە ڕوونکردنەوەیەکدا کە ڕۆژی ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦ بڵاویکردووەتەوە، ڕایگەیاندووە کە لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان هەماهەنگی دەکرێت، بۆ ئەوەی کاریگەریی پرۆسەی چاکسازییەکە لەسەر دابینکردنی کارەبا لە پرۆژەی ڕووناکی تا ڕادەیەکی زۆر کەم بکرێتەوە.
بەپێی ڕوونکردنەوەکە، چاکسازیی کێڵگەی گۆڕمۆر هەموو ساڵێک لەم ماوەیەدا ئەنجام دەدرێت، چونکە لەگەڵ دابەزینی پلەی گەرما، کاریگەریی کەمبوونەوەی بەرهەمی غاز لەسەر کاتەکانی دابینکردنی کارەبا کەمتر دەبێت.

