Site icon Zed Press

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: چاکسازیی داناغاز کاریگەری لەسەر غازی ماڵان نابێت

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە پڕۆسەی چاکسازیی کۆمپانیای داناغاز، کە بۆ ماوەی یەک مانگ بەردەوام دەبێت، هیچ کاریگەرییەکی لەسەر دابینکردنی غازی ماڵان نابێت.

 

وەزارەتەکە لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕۆژی ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، هاووڵاتییانی دڵنیا کردووەتەوە کە بڕی بەرهەمهێنانی غاز، کە ئێستا ٦٤٠ ملیۆن پێی سێجا لە ڕۆژێکدایە، لە ماوەی چاکسازییەکەدا دەگاتە ٥٢٠ ملیۆن پێی سێجا.

بەپێی ڕوونکردنەوەکە، ئەم کەمبوونەوەیە لە بەرهەمهێنانی غاز بە شێوەیەکە کە کاریگەریی لەسەر غازی بەکارهێنانی ماڵان نابێت.

 

هەمان ڕۆژ، وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندبوو، کۆمپانیای داناغاز لە ماوەی مانگێکدا، لە ٢ی تشرینی یەکەم تا ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، پرۆسەی چاکسازی لە کێڵگەی گۆڕمۆر ئەنجام دەدات، لە ماوەی ئەم پرۆسەیەدا کاتژمێرەکانی دابینکردنی کارەبا کەم دەبنەوە.

 

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەش کردبوو لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان هەماهەنگی دەکرێت، بۆ ئەوەی کاریگەریی پرۆسەی چاکسازییەکە لەسەر دابینکردنی کارەبا لە پرۆژەی ڕووناکی تا ڕادەیەکی زۆر کەم بکرێتەوە.

Exit mobile version