Site icon Zed Press

ڕێژەی یاسایی دانیشتنەکەی پەرلەمانی کوردستان تەواو بوو

ڕێژەی یاساییی پێویست بۆ کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان تەواو بوو و ئێستا ٥٢ پەرلەمانتار لە هۆڵی کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان ئامادەن.

ڕێژەی یاسایی بۆ کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان پێویستی بە (٥١) ئەندامی پەرلەمانی کوردستان هەیە و تا ئێستا (٥٢) پەرلەمانتار لە هۆڵی دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان ئامادەن، بەمەش دانیشتنەکەی پەرلەمانی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان ئەنجام دەدرێت.

 

جگە لە تەواوی ئەندامانی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لانیکەم سێ پەرلەمانتاری جیابووەوەی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، دوو پەرلەمانتاری نەوەی نوێ، پەرلەمانتارێکی ڕەوتی هەڵوێست و سێ پەرلەمانتاری سەر بە پێکهاتەکان(کۆتاکان) لە دانیشتنەکەی پەرلەمانی کوردستان ئامادەن.

 

Exit mobile version