نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی فەرمی بەبۆنەی کاراکردنەوەی دامەزراوەی پەرلەمان بڵاوکردەوە و تێیدا ڕایگەیاند: “پێشوازی لە کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان دەکەم”.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕاشیگەیاند: “پەرلەمان دامەزراوەی باڵای نوێنەرایەتيی ئیرادەی تهواوى خەڵکی کوردستانە، پێویستە هەموو هێزە سیاسیيەکان بەشداريی کارای تیادا بکەن و بە گیانی بەرپرسیاریەتیی نیشتمانییەوە؛ ناکۆکی و جیاوازیيەکان لەوێ چارەسەر بکەن”.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا کە لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦ بڵاوکراوەتەوە، گەشبینی خۆی نیشان دا کە ئەم پەرەسەندنە نوێیە ببێتە هۆکارێک بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و گوتی: “هیوادارم ئهم ههنگاوه يارمهتيدهر و هاندهر بێت لە تێپەڕاندنی دۆخی بنبەستی سیاسی و ڕەخساندنی زهمينهيهكى باشتر بۆ لێکگەیشتن و هاریکاریی زیاتری نێوان ههموو لایەنە سياسييهکان.”
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەشدا، نێچیرڤان بارزانی پابەندبوونی قەوارەی هەرێمی بە پرەنسیپە نیشتمانییەکان دووپاتکردەوە و ڕایگەیاند: “دووپاتى دهكهمهوه كه گفتوگۆ، سازان و هاوبهشيى نێوان تهواوى هێزە سیاسییەکان، بنەمای تێپەڕاندنی ناکۆکییەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکانن، سەقامگیریی سیاسی و پاراستنی دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستانیش، بەرپرسیاریەتییەکی هاوبەشە و دەکەوێتە ئەستۆی هەمووان.”

