Site icon Zed Press

دوو کچۆڵەی ڕفێندراو ئازاد کران

حوسێن قائیدی بەرپرسی نووسینگەی ڕزگارکردنی ڕفێندراوانی ئێزدی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، ئازادکردنی دوو کچۆڵەی ئێزدی بەناوەکانی عالیە خەڵەف و بەسێ خەڵەف ڕاگەیاند، کە پێشتر لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە ڕفێندرابوون.
هەردوو کچۆڵەکە لە خوار تەمەنی ١٨ ساڵیدان.
پێشتریش لە ٣ی حوزەیرانی ئەمساڵ، بەرپرسی نووسینگەی ڕزگارکردنی ڕفێندراوانی ئێزدی، ئازادکردنی شەش ئافرەتی ڕفێندراوی ئێزدی ڕاگەیاند بوو.
بەگوێرەی ئامارەکانی نووسینگەی ڕزگارکردنی ڕفێندراوانی ئێزدی، تا ئێستا دوو هەزار و ٦٠٠ هاووڵاتی ئێزدی، چارەنووسیان نادیارە، لەکاتێکدا سێ هەزار و ٧٥٠ لە ڕفێندراوانی ژێردەستی تیرۆریستان ئازاد کراون.
Exit mobile version