Site icon Zed Press

لە سلێمانی ئاوی ئاوەڕۆ بۆ خواردنەوە بە هاووڵاتییان فرۆشراوە

قائیمقامیەتی سلێمانی ئاشکرای کرد، لەسەر سکاڵای هاووڵاتیان و بەهۆی فرۆشتنی ئاوی ئاوەڕۆ بە هاووڵاتیان بۆ خواردنەوە، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی لیژنە هاوبەشەکان شەمعەی باڵچوخ لە گەڕەکی بەکرەجۆ دادەخات و خاوەنەکەشی ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەکرێتەوە.
قایمقامیەتی سلێمانی، هەر لە ڕاگەیەنراوەکەیدا، داوای لە هاووڵاتیان کردووە، لەکاتی هەبوونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بە قائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ەوە بکەن.
Exit mobile version