زێدپرێس
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەرجەم پڕۆژە و خەرجییەکانی، لەماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا بڵاو دەکاتەوە و کابینەی نۆیەم، بە “کابینەی پڕۆژە ستراتیجییەکان” ناودەبات و دەڵێت؛ حکوومەت لە چوار ساڵدا سێ هەزار و ٣٥٩ پرۆژەی لە کوردستان جێبەجێ کردووە. بەڵام لە بەدواداچوونی زێدپرێسدا، دەرکەوتووە، کۆی پڕۆژە ئاماژەکراوەکان سێ هەزار و ٣١٤ پڕۆژەیە و ژمارەکەی فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەڵەیە.
لە خوارەوە، دەقی ڕاپۆرتە ئامارییەکەی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، وەک خۆی، دانراوە:
پڕۆژەکان هەموو کوردستانیان گرتووەتەوە
حکومەتی هەرێم، لەسەر بنەمای گشتگیریی پرۆژەکان و لەخۆگرتنی هەموو پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان، پرۆژەکانی خۆی جێبەجێ کردووە، چونکە ڕوانگەی وا بووە، ئەمە بنەمایەکی سەرەکیی حوکمڕانییەکی زانستی و نیشتمانییە. لەو سۆنگەوە 3 هەزار و ٣٥٩ پڕۆژەی جیاجیای بە گوژمەی ١٢ تریلیۆن و ٨٣٨ ملیار و ٦٠٧ ملیۆن دینار لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ کردووە. ئەمەش هەموو بوارە گرنگەکانی گرتووەتەوە؛ لە بواری ڕێگە و گواستنەوەدا ٩٩٧ پڕۆژە، ئاو و ئاوەڕۆكان ٦٧٥ پڕۆژە، بەكارهێنان و بەرهەمهێنانی وزە ٤٣٩ پرۆژە، ژێرخان و خزمەتگوزاری ٤٢٧ پرۆژە، بواری پەروەردە ٢٦١ پرۆژە، كشتوكاڵ ١٩٠ پرۆژە، حكومەت و كۆمەڵگەی مەدەنی ١٢٠ پرۆژە، تەندروستی ٨٣ پرۆژە، گەشتوگوزار ٦٣ پرۆژە، بانك و خزمەتگوزارییەكانی دارایی ٣٩ پرۆژە، سێكتەری جۆراوجۆری دیکە ٦٥ پرۆژە بوون.
پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی پارێزگای هەولێر
پارێزگای هەولێر، بە هەمو قەزا و ناحییەکانی، لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا، ١١٠٤ پرۆژەی بە گوژمەی ٤ تریلیۆن و ٩٨٣ ملیار و ٧٤٥ ملیۆن دینار لە بواری جیاجیا تێدا جێبەجێ کراون؛ لە بواری ڕێگەوبان ٣١٦ پرۆژە و لە بواری کارەبا و وزە ٢٣٧ پرۆژە، لە بواری ئاو و ئاوەڕۆ ١٨٠ پرۆژە، لە بواری ژێرخان ١٣٨ پرۆژە، لە بواری پەروەردە ٦٧ پرۆژە، کشتوکاڵ ٦٨ پرۆژە، کۆمەڵگەی مەدەنی ٢٩ پرۆژە، تەندروستی ١٤ پرۆژە، بانک و دارایی ٧ پرۆژە، پەیوەندی ٤ پرۆژە، پیشەسازی و کانزا ٣ پرۆژە و بواری دیکەی جۆراوجۆر ١٢ پرۆژە جێبەجێ کراون.
لە سلێمانی ٦٤٤ پرۆژە جێبەجێ کراوە
پارێزگای سلێمانی یەکێکە لەو پارێزگایەی کە کابینەی نۆیەم گرنگییەکی بەرچاوی لەڕووی پڕۆژەکانەوە پێ داوە، لەو چوارچێوەیەدا ٦٤٤ پرۆژە بە گوژمەی ٢ تریلیۆن و ٨٣٩ ملیار و ٣٤٩ ملیۆن دینار لە زۆربەی بوارەکاندا جێبەجێ کراون؛ لە بواری ئاو و ئاوەڕۆدا ١٥٥ پرۆژە، ڕێگەوبان ١٣١ پرۆژە، ژێرخان و خزمەتگوزاری ٩٤ پرۆژە، پەروەردە ٧٧ پرۆژە، کشتوکاڵ ٤٢ پرۆژە، حکومەت و کۆمەڵگەی مەدەنی ٣٩ پرۆژە، کارەبا و وزە ٣٧ پرۆژە، تەندروستی ٣٤ پرۆژە، بانک و دارایی ١٢ پرۆژە، گەشتوگوزار ٩ پرۆژە و لە بواری دیکە ١٤ پرۆژە جێبەجێ کراون.
پرۆژەکانی پارێزگای دهۆک
سنووری پارێزگای دهۆک لەو چوار ساڵەی حکومەتدا، ٦١٧ پرۆژەی بە گوژمەی ٢ ترلیۆن و ٢١٠ ملیار و ٦٩٦ ملیۆن دینار بۆ کراوە، پڕۆژەکانیش: ڕێگە و گواستنەوە ٢١٢ پرۆژە، ئاو و ئاوەڕۆكان ١٣٣ پرۆژە، بەكارهێنان و بەرهەمهێنانی وزە ٦٦ پرۆژە، ژێرخان و خزمەتگوزاری ٧٥ پرۆژە، پەروەردە ٤٢ پرۆژە، كشتوكاڵ ٣٧ پرۆژە، حكومەت و كۆمەڵگەی مەدەنی ١٩ پرۆژە، تەندروستی ١٤ پرۆژە، گەشتوگوزار ١٠ پرۆژە، بانك و خزمەتگوزارییەكانی دارایی ٦ پرۆژە، بواری دیکە ٤ پرۆژە بوونە.
هەڵەبجە بە ١٣٣ پرۆژە ئامانجی خزمەتەکانی کابینەی نۆیەم بووە
لە پارێزگای هەڵەبجەدا، ١٣٣ پرۆژە بە گوژمەی ٣١٩ ملیار و ٨٤٣ ملیۆن دینار جێبەجێ کراون؛ پرۆژەکانی ڕێگە و گواستنەوە ٤٦ پرۆژە، ئاو و ئاوەڕۆكان ١٥ پرۆژە، ژێرخان و خزمەتگوزاری ١٤ پرۆژە، پەروەردە ١٣ پرۆژە، حكومەت و كۆمەڵگەی مەدەنی ٨ پرۆژە، تەندروستی ٤ پرۆژە، كشتوكاڵ ٤ پرۆژە، بەكارهێنان و بەرهەمهێنانی وزە ٣ پرۆژە، گەشتوگوزار ٣ پرۆژە، بواری دیکە ٢ پرۆژە، بانك و خزمەتگوزارییەكانی دارایی یەک پرۆژە جێبەجێ کراون.
ئیدارەی گەرمیان ١٦٠ پرۆژەی تێدا جێبەجێ کراوە
ئیدارەی گەرمیان ١٦٠ پرۆژەی بە گوژمەی ٦٠٤ ملیار و ٧١٢ ملیۆن دینار تێدا جێبەجێ کراوە؛ پرۆژەی ئاو و ئاوەڕۆكان 35 پرۆژە، ڕێگە و گواستنەوە ٢٨ پرۆژە، بەكارهێنان و بەرهەمهێنانی وزە ٢٣ پرۆژە، ژێرخان و خزمەتگوزاری 2٢ پرۆژە، پەروەردە ١٨ پرۆژە، كشتوكاڵ ١١ پرۆژە، حكومەت و كۆمەڵگەی مەدەنی ٧ پرۆژە، تەندروستی ٥ پرۆژە، گەشتوگوزار ٥ پرۆژە، پیشەسازی و سەرچاوەكانی كانزا ٢ پرۆژە، بواری دیکە ٣ پرۆژە، بانك و خزمەتگوزارییەكانی دارایی 1 پرۆژە.
٢٠٠ پرۆژە لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین جێبەجێ کراون
لە سنووری ڕانیە و ئیدارەی ڕاپەڕین، ٢٠٠ پرۆژە بە گوژمەی ٤٤٥ ملیار و ٦٣٥ ملیۆن دینار جێبەجێ کراون؛ پرۆژەکانی ڕێگە و گواستنەوە ٥٥ پرۆژە، ئاو و ئاوەڕۆكان ٤٧ پرۆژە، ژێرخان و خزمەتگوزاری 26 پرۆژە، بەكارهێنان و بەرهەمهێنانی وزە ٢٢ پرۆژە، پەروەردە 18 پرۆژە، كشتوكاڵ 13 پرۆژە، حكومەت و كۆمەڵگەی مەدەنی 7 پرۆژە، بانك و خزمەتگوزارییەكانی دارایی 3 پرۆژە، تەندروستی 3 پرۆژە، بواری دیکە ٣ پرۆژە، گەشتوگوزار 2 پرۆژە.
ئیدارەی سۆران ٣٣٨ پرۆژەی تێدا کراوە
لە ئیدارەی سۆران، کابینەی نۆیەم، ٣٣٨ پرۆژەی بە گوژمەی ٤٦٠ ملیار و ٤٥٠ ملیۆن دینار، جێبەجێ کردووە؛ لە بواری ڕێگە و گواستنەوە ١٦٢ پرۆژە، ئاو و ئاوەڕۆكان ٧١ پرۆژە، ژێرخان و خزمەتگوزاری ٣١ پرۆژە، بەكارهێنان و بەرهەمهێنانی وزە ٣١ پرۆژە، پەروەردە ٢٥ پرۆژە، كشتوكاڵ ٤ پرۆژە، بانك و خزمەتگوزارییەكانی دارایی 5 پرۆژە، تەندروستی 5 پرۆژە، حكومەت و كۆمەڵگەی مەدەنی 4 پرۆژە، گەشتوگوزار 2 پرۆژە و بواری دیکە ٣ پرۆژە کراون.
ئیدارەی زاخۆ ١٣٨ پرۆژەی تێدا جێبەجێ کراوە
لە ئیدارەی زاخۆش، بە گوژمەی ٣٩٤ ملیار و ٢٩٨ ملیۆن دینار، ١٣٨ پرۆژە لە بواری جیاجیا جێبەجێ کراون؛ ڕێگە و گواستنەوە ٤١ پرۆژە، ئاو و ئاوەڕۆكان 36 پرۆژە، ژێرخان و خزمەتگوزاری ١٨ پرۆژە، بەكارهێنان و بەرهەمهێنانی وزە 15 پرۆژە، كشتوكاڵ 8 پرۆژە، پەروەردە 6 پرۆژە، بانك و خزمەتگوزارییەكانی دارایی 4 پرۆژە، حكومەت و كۆمەڵگەی مەدەنی 4 پرۆژە، بواری دیکە 3 پرۆژە، تەندروستی 2 پرۆژە، گەشتوگوزار 1 پرۆژە جێبەجێ کراون.
هەر لە چوارچێوەی پرۆژەکاندا، ٤٥ پرۆژە لە بوارە جۆربەجۆرەکاندا، لەو ناوچە و دەڤەرانەدا جێەبەجێ کراون کە کەوتوونەتە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان.
پرۆژەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کابینەی نۆیەمدا، بەشێکی زۆریان تەواو بوونە و بەشێکی زۆریشیان تاکوو ئێستا کاریان تێدا دەکرێت و تەواو دەکرێن، بەردەوامیش پرۆژە و کاری نوێ دەست پێ دەکات و بەردەوامییان پێ دەدرێت، ئەمەش لە پێناو بەجێهێنانی ئەو کارنامەیەی کابینەی نۆیەم لە پێناو خزمەتکردنی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان و دەڤەرە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
١٣ی تەموزی ٢٠٢٣