زێدپرێس
ئەمڕۆ یەکشەم ١٦ی تەمووزی ٢٠٢٣، ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر، پێویستییەکانی نوێکردنەوە و دەرهێنانی پاسپۆرتی بە سیستەمی ئەلیکترۆنی ڕاگەیاند.
پێداویستییەکانی دەرهێنانی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی:
* دانانی نۆرە لە ئەپلیکەیشنی (جواز السفر العراقی الالكترونی) کە بۆ هەردوو سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس بەردەستە.
*کارتی نیشتمانی.
*کارتی زانیاری.
*پاسپۆرتە کۆنەکە، ئەگەر مامەڵەکە نوێکردنەوەی پاسپۆرت بێت.
*ماستەر کارد یاخود فیزا کارد و دەبێت پارەی بە دیناری عێراقی تێدابێت.
*بڕی تێچووی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی (٩١٠٠٠) هەزار دیناری عێراقیە.
لینکی ئەندرۆید
https://play.google.com/store/apps/details?id=com.moiq.epp
لینکی ئای ئۆ ئێس
https://apps.apple.com/…/%D8%A7%D9%84%D8…/id1661922957