زێدپرێس-دهۆک
بەشی په‌یوه‌ندی و ڕاگه‌یاندنی بەڕێوەبەرایەتی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئیبراهیم خه‌لیل ڕای دەگەیەنێت، لەماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، زیاتر لە هەشت هەزار تۆن کەلوپەلی بەسەرچوو و بێ کوالێتی لەناوبردراون یان بۆ شوێنی هاوردەکردنیان، گێڕدراونەتەوە.
ئەمڕۆ سێشەم ١٨ی تەمووزی ٢٠٢٣، بەشی پەیوەندی و ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل ڕای گەیاند، له ماوه‌ی شەش مانگدا له ڕێكکه‌وتی ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ تا ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٣، بڕی هەشت هەزار و ٣٤٢ تۆن کەرەستەی جۆراوجۆر لە تاقیگە و لێژنە پەیوەندیدارەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئیبراهیم خه‌لیل پەسەند نەکراون و زۆرینەی کەلوپەلەکان گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه و به‌شێكیش له‌ناوبردراون.
ڕوونی کردەوە، ئەم کەرەستانە له‌گه‌ڵ ڕێنماییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌گونجاون. زۆرینه‌ی ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ش پێكهاتبوون له کەلوپەلی ته‌ندروستی (خواردن و خواردنه‌وه)، هه‌روه‌ها كه‌لوپه‌له‌كانی دیكه‌ش پێكهاتبوون له كه‌ره‌سته‌ی کوزماتیک، ڤێتێرنه‌ری، کشتوکاڵ و بیناسازی و هیتر.