Zed Press

لە ١٣ وڵاتی جیهانەوە ٩٢٠ خزمەتکاری نوێ گەیشتوونەتە کوردستان

زێدپرێس

 

لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، ٩٢٠ کرێکاری خزمەتکاری ماڵان لە ١٣ وڵاتی جیاوازەوە، هاتوونەتە هەرێمی کوردستانەوە.

 

بەگوێرەی داتایەکی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەماوەی شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، ٩٢٠ کرێکاری خزمەتکاری ماڵان لە ١٣ وڵاتی جیاوازەوە هاتوونەتە هەرێمی کوردستانەوە.

 

 

لەو ژمارەیەدا، ٤٧٥ لە پارێزگای هەولێر، ٣٦٦ کرێکار لە پارێزگای سلێمانی و ٧٩ کرێکاری دی لە پارێزگای دهۆک دەستبەکاربوون.

بەگوێرەی داتاکە، زۆرینەی کرێکارەکان خەڵکی گانان، کە ٣٤٩ کرێکارن، لە پلەی دووەمدا نیپاڵ بە ١٩٥ کرێکار و لە پلەی سێیەمیشدا ئەندەنووسیا دێت، کە لەماوەی ئەو چەند مانگەدا، ١٤٩ کرێکاری وەک خزمەتکاری ماڵان هاتوونەتە هەرێمی کوردستانەوە.

 

سەرجەم کرێکارەکانی دی، بەسەر ١٠ وڵاتی جیاجیا دابەش دەبن.

هێنانی کرێکاری بیانی بەگشتی و کرێکاری خزمەتکاری ماڵان بۆ هەرێمی کوردستان، بەڕێگەی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتییەوە دەبێت.

Exit mobile version