Site icon Zed Press

مەسرور بارزانی: تەقینەوەی ئۆتۆمبێلەکەی “عەمید محەمەد” کردەوەیەکی گوماناوییە

Zed press bkn

زێدپرێس

مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، تەقینەوەی ئۆتۆمبێلی عەمید محەمەد میرزا یونس سۆفی لە زاخۆ، بە کردەوەیەکی گوماناوی ناودەبات.

ئەمڕۆ دووشەم ٢٤ی تەمووزی ٢٠٢٣، مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی بەبۆنەی کۆچی دوایی عەمید محەمەد میرزا یونس سۆفی ڕاگەیاند، کە دوێنێ شەو ٢٣/٢٤ی تەمووزی ٢٠٢٣، لە دەڤەری زاخۆ ئۆتۆمبێلەکەی گڕی گرت و بەهۆیەوە ناوبراو گیانی لە دەستدا.

لە سەرەتای پرسەنامەکەدا، مەسرور بارزانی نووسیویەتی، “شەوی ڕابردوو و لە کردەوەیەکی گووماناویدا، ئۆتۆمبێلی عەمیدی خانەنشین محەمەد میرزا یونس سۆفی لە ناو شاری زاخۆ تەقییەوە و بەمەش ئەم ئەفسەرە ماندوونەناسەی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان شەهید بوو”.

سەرۆکوەزیرانی هەرێم، لەپاڵ ڕاگەیاندنی پرسە و سەرەخۆشی لە ماڵبات و کەسوکار و هەڤاڵانی عەمید محەمەد، ئاماژەی بەوەش کردووە، کە دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی ڕاسپاردووە، “لێکۆڵینەوەیەکی ورد لەم ڕووداوە بکەن و ئەو دەستانە ئاشکرا بکەن کە لە پشت ئەم تاوانەوەن”.

Exit mobile version