زێدپرێس
ئەمڕۆ پێنجشەم ٢٧ی تەمووزی ٢٠٢٣، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، ڕاگەیەنراوێکی لەبارەی دەستگیرکردنی چەند باندێکی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەرەوە، بڵاو کردەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکەی ئاسایشی هەولێر، لەلایەن تیمەکانی ئاسایش و بە بڕیاری دادوەری لیکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، چوار لە ئەندامانی باندەکانی مادە هۆشبەرەکان، لەکاتی فرۆشتن و دابەشکردنی مادە هۆشبەرەکاندا دەستگیرکراون.
ئەو چوار کەسە، بەناوەکانی (ی، ع ، م) و (م، ج ، م) و (د، م ، ب) و (ڕ ، ج ، ی) و هەروەها لەکاتی دەستگیرکردنیاندا، تیمەکەی ئاسایش دەستیان بەسەر چەند چەکێکی بێمۆڵەت و بڕێک ماددەی هۆشبەر لەجۆری (ماریجوانە، حەشیش، کریستاڵ و هیرۆین) و چەند کەلوپەلێکی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەردا گرتووە.
ڕاگەیەنراوەکە، ئاماژەی بەوە کردووە، کە ڕێکاری یاسایی بەرانبەر تۆمەتباران لەبەرگیراوە.