Site icon Zed Press

بڕێکی زۆر پارەی ساختە دەستی بەسەردا گیرا

Zed Press news زیدپرێس هه‌واڵ بڕێکی زۆر پارەی ساختە دەستی بەسەردا گیرا

زێدپرێس

 

دەزگای ئاسایشی هەرێم(سلێمانی)، دەستبەسەرداگرتنی بڕێکی زۆر پارەی ساختە ڕادەگەیەنێت، کە لە دەرەوەی عێراق ساختە کراوە و هەوڵدراوە لەناوخۆی هەرێم و عێراق ساخ بکرێتەوە.

 

ئەمڕۆ چوارشەم ٢ی ئابی ٢٠٢٣، دەزگای ئاسایشی هەرێم (سلێمانی)، ئاشکرای کرد، کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕینەوە، دەست بەسەر بڕی ٤١ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دیناری عێراقی ساختەدا گیراوە و لەگەڵیشیدا گومانلێکراوێکیان دەستگیرکردووە.

ڕاگەیەنراوەکە، ئاماژە بەوە دەکات، کە هێزەکانی دەزگای ئاسایش دوای چاودێریکردن و بەدەستهێنانی زانیاری، لە ڕێککەوتی ٢٧ی تەمووزی ٢٠٢٣، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین گۆمانلێکراوێکیان بە ناوی (ع، ح، ج) دەستگیرکرد و دەستیانگرت بەسەر بڕی ٤١ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دیناری عێراقی لە جۆری بیست و پێنج هەزار دیناری ساختە، کە لە دەرەوەی عێراق دروستکراوە و بەنیازی ساغکردنەوەی بووە لە هەرێمی کوردستان و ناوەڕاست و باشوری عێراق.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکەی دەزگای ئاسایشی هەرێم، ئێستا بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە، تۆمەتبار بە ماددەی (٢٨١) لە یاسای سزادان ڕاگیراوە.

Exit mobile version