Site icon Zed Press

ئەنجوومەنی وەزیران خەرجکردنی مووچە لە ڕێگەی هەژماری بانکییەوە تاوتوێ دەکات

Zed Press news زێدپرێس هه‌واڵ ئەنجوومەنی وەزیران خەرجکردنی مووچە لە ڕێگەی هەژماری بانکییەوە تاوتوێ دەکات

زێدپرێس

 

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ تاوتوێکردنی پرسەکانی بودجەی عێراق، کارەبا، بەنزین و پرۆژەی پێدانی پارە بە شێوەی ئەلیکترۆنی و پرۆژەی خەرجکردنی مووچە لە ڕێگەی هەژماری بانکییەوە کۆدەبێتەوە.

 

ئەمڕۆ چوارشەم ٢ی ئابی ٢٠٢٣، فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێم ڕای گەیاند، ئەمڕۆ چوارشەم ٢ی ئاب، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، کۆ دەبێتەوە.

بەپێی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، لە تەوەرەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، دواپێشهاتەکانی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٣- ٢٠٢٥ و دابینکردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و ڕێڕەوی دانوستانەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تاوتوێ دەکرێن.

بارودۆخی کارەبا و بەنزین لە هەرێمی کوردستان، یەکێکی دیکە دەبێت لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە و لە ته‌وه‌ر‌ی دووەمی کۆبوونەوەکەدا باسیان لێوە دەکرێت.

بەپێی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، لە ته‌وه‌رهی سێیەم و کۆتاییدا، پرۆژەی پێدانی پارە بە شێوەی ئەلیکترۆنی و پرۆژەی خەرجکردنی مووچە لە ڕێگەی هەژماری بانکییەوە گفتوگۆ دەکرێن.

Exit mobile version